نوچە.نێت
هونەرمەند یاسین بەرزنجی،ساڵانێکە خزمەت بەبواری دراماو شانۆی کوردی دەکات ، لەم دیدارەدا لەبەرنامەی گەلەری تیشک دەخاتە سەر کارو چالاکیەکانی،کە ئەرشیفی هونەری کوردی زیاتر دەوڵەمەند تر کردوە .
ئەو هونەرمەندە پێی وایە کە :کە تێگەشتن لە پیشەی ئەکتەری و خولیای ئەکتەری لە بەرپرسیارێتی هونەرمەندێتی ، بەرپرسیاریتیەکی زۆر دژوارو گرانە.
ئەو دەڵێت : زۆربەی دراماکان لێرەو لەوێ وای لێکردم کە بەردەوام دانیشم بەدیار شاشەیەکی بچوکەوە، کە زۆربەی دراماکانی ئەو کاتە لە شانۆوە وەردەگیران و دەگوازرانەوە بۆ شاشەی تیڤییەکان.
دەشڵێت” مرۆڤ لە بەخشش ورەنگدانەوەی تواناکانیا بەردەوام سیفەتی زاڵ هەڵبژێرێت . هەر وەک من کە حەزم بە وەرزش دەکرد بەڵام ، هونەر زیاتر زاڵ بوو بە سەرما”.

