نوچەنێت-ئاژانسەکانی هەواڵ
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە تورکیا دەکات کە بەپەلە هێزە سەربازیەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە لە ماڵپەڕی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیننامەیەکدا، رەخنە لە بوونی هێزی سەربازی تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتە گیراوە. هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە چەک و تەقەمەنی قورسیان پێیە، بە تایبەت لە پارێزگای نەینەوا.
راگەیەندراوەکە وێڕای ئەوەی کە ئاماژە بەوە دەکات کە حوزوری هێزی سەربازی تورکیا، لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە رێگە پێنەدراو بووە. هاوکات داوادەکات کە تورکیا بە پەلە پاشەکشە بەم هێزانەی خۆی بکات.
پێشتر لە جەند راپۆرتێکدا باس لەوە کرابوو کە ١٥٠ کەس لە هێزی سەربازی تورکیا، لە دەوروبەری شاری بعشیقە لە نزیک شاری موسڵ جێگیر کراون.
مەشقی سەربازی بە پێشمەرگە و هێزی ئاسایش، وەک هۆکاری هاتنی ئەم هێزانە بۆ ناو خاکی عێراق باس کراوە.
عێراق خوازیاری کشانەوەی بەپەلەی هێزەکانی تورکیایە لە موسڵ
0
Share.