وەزیری ژینگەی روسیا بە دوای بامیلادا، دەگەرێت بۆ چارەنوسی “فەهد”ی دارستان

0

نوچە.نێت.RTL

 

هونەرمەندی ئەمریکی بامیلا ئەندرسون بۆ گەران بەدوای” فەهد” ی روسی، سەرەتا داوا دەکات  کردوە چاوی بە سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین بکەوێت، بەڵام، دەستەلاتدارانی روسی لەسەر ئەوە رازی بوون کەچاوی بە وەزیری ژینگەی دونسکوی بکەوێت بۆ ئەنجامدانی گرێبەست.
وەزیری ژینەگەی روسی سيرغي دونسكوي، هیواخوازە جاریکی تر ئەستێرەی هولیود مابیلا ئەندرسون، ببینێتەوە کە لە دیسەمبەری ساڵی پار سەردانی روسیای کردبوو.
وەزیری روسی لە پلانیدایە کە لەگەڵ ئەستێرەی ئەمریکی بامیلا ئەندرسون، بگەرێن بەدوای چارەنوسی “فەهد” کە جۆرە پڵنگێکە لە دارستانەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ولاتی روسیادا دەژی.
رۆژنامەی”إيزفيستيا”-ی روسی ئاشکرایکرد کە بامیلا ئەندرسون بەنیازە لە ٧/٨ دیسمبەر سەردانی موسکوی پایتەختی روسیا بکاتەوە ، بە بانگ هێشتێک لەلایەن رێکخرای”أيفا” ی ژینەگەی روسی، بۆ ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک لەلایەن نوێنەری دیوانی سەرۆکایەتی روسیا لەبەرامبەر پاراستنی ئاژەڵاندا .
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو کە ئەندرسون چاوی بە وەزیری ژینگەی روسی شاری” فلاديفوستوك” رۆژهەڵاتی روسیا کەوتوە، بۆ بەشداریکردن لە کاری خێرخوازی ئەوەش بەهەراجکردنی نیشانەی دەریایەکەی بە بری ٣ مەللاین روبل، کە لە فیلمی “بوي وتش”بەکاری دەهێنا.
566042b2c36188bd078b45eb

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com