ئێران وەڵامی ئەردۆگان دەداتەوە

0

نوچەنێت-بی بی سی
حسێن جابر ئەنساری، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانی ئەم دواییانەی سەرۆککۆماری تورکیا، خوازیاری”دوورەپەرێزی لە کونجکٶڵی و هەست بە بەرپرسیارێتی کردن لە هەڵوێست وەرگرتنی سیاسی”وڵاتانی دراوسێی ئێرانە.
ئەمڕۆ هەینی جابی ئەنساری، هۆشداری دەدات کە درێژەدان بەو سیاسەت و هەڵویستانەی، بە شێوەی خوازراو و نەخوازراو دەبێتە هۆی پشتگیری کردنی تیرۆریزم لە سوریاو عێراق، خۆی لە خۆیدا هۆکارێکە بۆ ئاڵۆزتر بوونەوەی قەیران لە ناوچەکە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا چەند رۆژێک بەر لە ئیستا وێڕای ئاماژەدان بەو تۆمەتەی روسیا سەبارەت بە کڕینی نەوتی داعش لە لایەن تورکیاوە، گوتبووی کە تۆمەتی لەم چەشنە لە میدیاکانی ئێران سەبارەت بە کوڕو کچەکەی هاتۆتە بەر باس.
ئەردۆگان گوتوشیەتی: دوای بڵاو بوونەوەی ئەم تۆماتانە، پەیوەندی بە ‌‌‌‌‌‌‌‌حەسەن روحانیەوەکردووەو ئەم تۆمەتانەی رەتکردۆتەوە ولێی پرسیوە: چۆن دەبێ موسوڵمانێک، موسوڵمانێکی تر بەدناو بکات.
بە گوتەی ئەردۆگان، سەرۆککۆماری ئێران پێی راگەیاندووە، لە ئێراندا ئازادی رادەربڕین هەیە. بەڵام ئەردۆگان لە وڵامدا پێی گوتووە، هەمووان دەزانن تاچ راددەیەک ئازادی لە ئێران بوونی هەیە. دەشڵێت دوای ئەوەی هۆشداری داوە بە حەسەن روحانی، بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمەتانە لە دژی بنەماڵەکەی راگیراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com