نوچە- دەنگی ئەمریکا
ئێران بۆ جارێکی تر ئیدانەی دانیشتنی ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد، لە ریاز دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەر جۆرە کاروکردەوەیەکی لەو شێوە دەبێ بە راوێژکردن لە گەڵ دەوڵەتی ئێستای سوریا ئەنجام بدرێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقایی، رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند کە “پێداگری”سعودیە بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتن و کۆبوونەوە لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هەنگاوێکی بەپەلە و دژ بە رێکەوتنی ڤییەنای ٢ یە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیرنا،عەبدوڵاهیان دەڵێت: هەموو شتێک دەبێ لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە گەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و بە راوێژ لە گەڵ دەوڵەتی سوریا و شەخسی بەشارئەسەد کە سەرۆککۆماری یاسایی ئەم وڵاتەیە ئەنجام بدرێ.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە سەردانەکەی بۆ سوریا لە گەڵ عەلی ئەکبەر ویلایەتی دەڵێت، راوێژکاری رابەری ئێران بۆ کاروباری نیودەوڵەتی، راپۆرتی دانیشتنی ڤیەنای دوویان بە ئاگاداری بەشارئەسەد گەیاندووە.
سعودیە لە پلانیدایە لە مانگی دێسامبر میوانداری گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری بێت کە بە وتەی دی میستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەتوانێ یارمەتی بدات بە یەکگرتوویی نێوانیان تا لەم رێگەوە بتوانن بچنە ناو وتووێژەکانی ئاشتییەوە.
ئێران لە دانیشتنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە سعودیە نارەزاییە
0
Share.