نوچە-انتخاب
ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رۆژی پێنج شەممە رایگەیاندووە کە تۆمەتەکانی روسیا لە پەیوەندی لە گەڵ بازرگانی نەوت لە نێوان تورکیاو داعش،وەبیرهێنەرەوەی درۆ زەبەلاحەکانی مەکینەی پرێوپاگەندەی سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتە.
رۆژی چوارشەممە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری روسیا، رەجەب تەیب ئۆردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا و بنەماڵەکەیان بەوە تاوانبار کرد کە لە هەناردەکردن وگواستنەوەی نایاسایی نەوتی داعش، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم گرووپە لە سوریا، رۆڵی راستەوخۆیان بووە..
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز،ئەحمەد داود ئۆغڵو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی پێش لە سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە بە وتەی ناوبراو لە لایەن روسیاوە خراوەتە پاڵ دەوڵەتی تورکیا، گوتویەتی: لە سەردەمی شەڕی سارد، یەکێتی سۆڤییەت مەکینەیەکی پڕوپاگەندەی هەبوو و هەر رۆژە درۆیەکی دەهێنایە ئاراوە، سەرەتا خۆیان باوەڕیان بەم درۆیانە دەهێنا دواتر چاوەڕێیان دەکرد خەڵکیش باوەڕ بکەن. سەرجەم ئەمانەش بە درۆکانی پراودا بەناوبانگ بوون
ئەم لێدوانەی داود ئۆغڵو ئاماژەیەک بوو بە پراودا وەک ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤێتی لە نێوان ساڵەکانی دوای شۆڕشی روسیا تا لەبەریەک هەڵوەشانەوەی ئەم یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩١هەر لەم پەیوەندیەدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە ویڕای رەتکردنەوەی قسە و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەی بەرگری روسیا، رایگەیاند کە لەم بارەوە هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدانییە.
تۆمەتەکانی روسیا وەبیرهێنەرەوەی درۆکانی سەردەمی یەکێتی سۆڤێتە
0
Share.