نوچەنێت: العربیە
سەرچاوەیەکی سەربازی و روانگەی مافی مرۆڤ لە سوریا، رۆژی هەینی ٤ی دێسامبر رایانگەیاندووە: بە مەبەستی پشتیوانی لە رژێمی بەشار ئەسەد و رووبەروو بوونەوە لە گەڵ داعش، روسیا خەرکی دامەزرانی دووەمین بنکەی ئاسمانی خۆیەتی لە سوریا.
سەرچاوە سەربازیەکە رایگەیاندووە، نۆژەنکردنەوەی بنکەی ئاسمانی العشیرات لە سوریا، بەرەو کۆتایی دەچێ وئەم شوێنەش دەبێتە بنکەی ئاسمانی روسیا.
فڕۆکەخانەی الشعیرات لە دەوروبەری حەمس، دەکەوێتە ناوەندی وڵاتی سوریاوە. لە چەند ساڵی رابردوودا ئەم شوێنە بۆتە شەڕگەیەک لە نیوان هێزەکانی دەوڵەتی سوریا وداعش. بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی روسیا،داعش لەم شوێنە پاشەکشێی کردووە.
سەرچاوە سەربازیەکە گوتویەتی: لە هەفتەی رابردووەوە، راوێژکارانی روسیا گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانی الشعیرات و لە کۆتایی ساڵ، لە لایەن هێزی ئاسمانی روسیاوە سودی لێوەردەگیرێت.
رامی عەبدولرەحمان، سەرۆکی روانگەی مافی مرۆڤ لە سوریا، هەواڵی دروست کردنی بنکەی ئاسمانی الشعیراتی لە لایەن روسیاوە پشتڕاست کردۆتەوە.
روسیا دووەمین بنکەی ئاسمانیی خۆی لە سوریا دادەمەزرێنێ
0
Share.