بە تۆمەتی توندوتیژی فەیسبووک لاپەڕەکەی دادەخات. جەمال سەیدسادقی: ئەگەر داکۆکی لە مافی نەتەوەکەم توندوتیژی بێت بەردەوام دەبم لەو توندو تیژییە

0

بە تۆمەتی توندوتیژی فەیسبووک لاپەڕەکەی دادەخات. سەید سادقی: ئەگەر داکۆکی لە مافی نەتەوەکەم توندوتیژی بێت ئەوە بەردەوام دەبم

نوچەنێت

جەمال سەید سادقی کە وەک کوردێکی چالاک، بەئاراستەی پرسە نەتەوەییەکانی کورد، لە فەیسبووک کاری دەکرد و بەردەوام قسەو رەخنەی هەبووە لەمەڕ هەر پێشهاتێک کە رووبەڕووی کورد دەبووەوە و قسەی هەبوو لەسەر گۆڕان و رووداوەکانی ناوخۆی کوردستان، بە تۆمەتی هاندانی توندتیژی لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لاپەڕە تایبەتەکی بلۆک دەکرێت.

لە رونکارییەکدا جەمال سەید سادقی بلۆککردنی لاپەڕەکەی، بە دیپۆتکردنەوەی کوردان ناو دەبات و ئاشکرای دەکات کە ماوەیەکە ئەو پرۆسەیە دەستی پێکردووە دژ بەکوردان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەڵام فەیسبووک و خەڵکیش دڵنیا دەکاتەوە ئەگەر پشتیوانی لە مافەکانی نەتەوەکەی توندوتیژی بێت، ئەوە ئەو بەردەوام دەبێت لەو توندوتیژییە.

دەقی رونکارییەکەی سەید سادقی

سرینەوە لە ناو بردنی کورد

جەمال سەید سادقی
ئەگەر چاوێک بە مێژوی دورو نزیکی کوردا بخشێنین دەبینین لە دابەش کردنی ئەو خاکەی پێی دەڵین کوردستان و کوردنشین یان دروست تر بڵێین دروستکردنی ئەو دەوڵەتانەی کە بە ویستی زلهێزە جیهانیەکان دروست بون بونە گۆرستانێکی تەنگ و خەونەکانی کوردی تێدا زیندە بەچاڵ کرا، لەو ساتەوە پرۆسەی سرینەوە، کوشتن، تەفروتونا کردن، بوە یەکەم هەنگاوی ئەو دەولەتانە.

گەر سەرنج بدەین لە باشوری کوردستان لە دروستکردنی ئەو عیراقەی کە لەسەر خوێن بنیات نراوە، کورد بوەتە خۆراکی یەکگرتنی عەرەبی شیعەو عەرەبی سونە، بەو تێزەی گوایە خەتەر لە سەر ئومەی عەرەبی ئیسلامی هەیە هەموو ناکۆکیەکانیان بە لاوە ناوە دژی کوردو سرینەوەی نەتەوەی کورد. یان ورد تر دەبینین لە باکوری کوردستان و تورکیا بە یاسا ووشەی کوردو کوردستانیان قەدەغە کردوە، سەردەمانێک لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە جاریان دەدا ئەوا لاشەی ئەو قەومەی کە خۆیان بە تورک نەدەزانی خۆیان ناو نابو نەتەوەیەکی دیکە، پێیان شەرم بو پێیان بڵێین تورکی شاخاوی، ئێستا ئەو لاشە بۆگەنە زیندە بەجاڵ دەکرێت، ئەوە لە ئێرانی سەفەوی و ئیسلامیشدا بە هەمان میتۆد کورد بون یەكێکە لە هەرە ئافاتە مەترسیدارەکان بووە، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە ناوی کورد بهێنرێت، گەر رازیش بن ناوی بهێنن ئەوا خوێندن بە زمانی دایک بڤەیەکە، وەک بڤەکانی دەست بردنی مناڵی ساوا بۆ ئاگر، ئەگەر سەرێک بدەین لە رۆژئاوای کوردستان نەک هەر زمان و ناوی کوردی قەدەغەیە، بەڵکو هەر مافی ئەوەشیان نیە ناسنامەیەکیان پێ بدرێت، یانی لە هەمو مافێکی مرۆڤ بون پێشیل کراون، بەلام خۆشبەختانە کورد لەهەر سەردەم و کاتێکدا بونی خۆی سەلماندوە هەر چەند قوربانی زۆریشی داوە، بەلام هیچ کات ئیرادەی تەسلیم نەبوە و بەرخودانی بەردەوام کردوە هەر لە شۆرشەکانی شێخ محمودی نەمرو شێخ عوبەیدوڵای نەهری و جوڵانەوەکانی مستەفا بارزانی شۆرشی نوێ تا گەشتن بەم ستاتۆیەی ئێستا گەل لە بەربەرێکانیدا بووە. خۆشبەختانە لە باکورو رۆژهەلاتی کوردستانیش خەبات تا دێت گەرم تر دەبێت، لە رۆژئاوای کوردستان نزیکی خۆر هەڵاتنی سەرکەوتنە، وەلی نەیارەکانمان دیسان بە تەکنیکی نوێ و بە ستراتیژی دیکە لە هەوڵی سرینەوەی کوردان، لە ئێستادا لەم زەمەنەی تەکنەلۆژیاو ئینتەرنێتەدا بە هەمو شێوەیەک کەتونەتە ناشیرین کردنی تاکی کورد، لەلایەک بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆی گوایە سوکایەتی بە دین دەکرێت، لەلایەک ریپۆرت کردنی کوردان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک.

لەم ماوەی رابوردودا جەندین کەس بەر هێرشی ریپۆرتکردن کردن هاتن، تا دواین جار لە بەرواری ٥_١٠_٢٠١١ فەیسبوکی بەندەش بەر هەمان شاڵاو کەوت گوایە هانی توندو تیژیمان داوە، بەرێوەبەرایەتی فەیسبوک نامەیەکی بۆ ئیمایڵەکەم ناردوە بە داخەوە لە بەر ئەوەی تۆ واتە بەندە پێشێلکاری یاساکانی فەیسبوکت کردوە، لاپەرەکەت لێ وەر دەگیرێتەوە و مافی ئەوەت نیە لەم تۆرە کۆمەلایەتیە بەردەوام کەیت، لە کاتێکدا بچوکترین سەرپێچیم نەکردوە هیچ ڤیدیۆیەکی خراپیشم بڵاو نەکردوەتە، گەر بریار بێت هوشیار کردنەوەی گەل توندو تیژی بێت ئەوا دەیان جاری تر بەردەوام دەکەم، بە هاوکاری ئێوەی بەرێز لە ئێستا دا بەم ئەکاونتە نوێ یەوە دێمە خزمەت ئێوەی بەرێز، هەر هاوڕیەک پێی باشە من بچوکی دەکەم ئەمەش ئەکاونتە نوێە یەکەمە هەر بژین بۆ ئازادی.

بۆ لاپەڕەی نوێی سەید سادقی لە فەیسبووک. کلیک لەسەر وێنەکەی جەمال سەید سادقی بکە..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com