تاڵه‌بانی هێڵی سور بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داده‌نێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هێڵی سووری بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی داناوه و ئه‌ندامانی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه، بۆیان نیه له‌و هێڵانه لابده‌ن.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه پێ‌باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، ئه‌و زانیارییانه‌ی پشراست كرده‌وه، كه به وته‌ی ئه‌و، “هه‌ندێك هێل دانراوه، ناتوانن لێی ده‌ربچن”.
نوچه‌نێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه، كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌رنه‌گیرا.