نوچە.نێت.RTL
زنجیرە درامای “شەرو ئاشتی”دەکەوێتەبەر رەخنەی توندی رەخنەگرانی سینەماو ئەوانەی کە لەبواری رۆشنبری و ئەدەبناسیدا کاردەکەن، بەهۆی بونی بەشێکی “مشهد” ێکی درێژ لە زیناکردن لە فیلمەکەدا.
زیناکردن لەنێوان خوشک وبرایەک، ئیلین خوشکی ئاناتولی، کە لەزنجیرە دراماکەدا رۆڵ دەبینن، لە رۆمانوس-ی بەناوبانگ لیف تولستوی وەرگیرواە.
زۆربەی دەرهێنەرانی زنجیرەدراماکە پێیان وایە کە ” زنجیرە درامای “شەرو ئاشتی” بەشی زیناکردن-ی لێ زیاد کراوە لە دراماکەدا، هەندێکی تریش پییان وایە کە: رۆمانوس ئاماژەی کردوە کە پەیوەندنی سیکسی هەیە لەنێوان خوشک وبرایەکەدا.
لەلایەکی تر اندريو ديفيز-ی سینارێست دەڵێت ” نەدەبوو ئەو بەشەی کە نوسەر ئاماژەی پێکردوە کە زیناکردنە، لەنێوان خوشک وبرایەک تیا ئەنجام دەدرێت وێنەی بگیرێت”
هەروەها چیرۆک نوسی بریتانی سیمون شیم فیردی لەهەمان کاتدا رەخنەر وتی: راستە کە ئەم پەیوەندیە کاردانەوەیەکی سەیرە لەنێوان ئەو خوشک و برایەدا هەیە،بەڵام بونی فکرەکە، کە زیناکردنە لەناو چیرۆکەکەدا هەرگیز جێی نابێتەوە.
لە لایەکی تر ئەنردیو کاوفمان-ی تایبەت بە ئەدەبیاتی لیف تولستوی ووتی: ئێمە ناتوانین لەم باباتە دڵنیا بینەوە کە ئایا ئەم بەشەی زیناکردنە لەدەقەکەدا نوسراوە یان نە.بەڵام ئەو پێ وایە کە دەرهینەرانی زنجیرەدراماکان،بریاریان لەسەر ئەو رۆمانانەی سەدەی حەڤدەهەم، رۆمانەکەی” شەرو ئاشتی”تولستوی داوە بە زیاد کردنی چەند بەشێکی ووروژێنەر بەکاربهێنن بۆ چیرۆکەکانی سەدەی بیست و یەک، هەرچەندە ئەم رۆمانەی تولستوی، ئاماژەی پێکراوە کە دوو کەسایەتی کاری بەدرەوشتی دەکەن،بەڵام ئاماژەی بە زیناکردن نەکردوە.
شایەنی باسە، ئەم زنجیرە درامایە لەلایەن بی بی سی” بەرهەم دەهێنرێت کە لە ٦ زنجیرە دراما پێکهاتوە ، لە دەرهێنانی توم هاربر، بە بەشداری هەنەرمەندان ليلي جيمس وبول دينو وجيمس نورتون وبرايان كوكس،، کە بریارە لە مانگی یەنایر ساڵی تازە، لە تی ڤی بی بی سی، پەخش بکرێت.




