نوچە-رادیو فردا
دەوڵەتی ئیسلامی داعش،گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا سەربڕینی کەسێکی روسی پیشان دەدات کە داعش وەک”جاسووسی روسیا” ناویدەبات.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی کەسەکە بدرێ،دەگوترێ کەسەکە یەک ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی جاسووسی کردن بۆ روسیا هاتۆتە عێراق وسوریا.
لەم ڤیدیۆیەدا، شەڕکەرێکی داعش بە زمانی روسی هەڕەشە لە روسیاو ڤێلادیمیرپوتین، سەرککۆماری ئەم وڵاتە دەکات.
ئەمە بۆ یەکەم جارە کە داعش ڤیدیۆیەکی لەم بابەتە بڵاو دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە، تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.
داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەربڕینی کەسێکی روسی بڵاو دەکاتەوە
0
Share.