رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه..
چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن هه‌وڵێكیان گواستوه‌ته‌وه كه‌له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوه‌ته‌وه و هه‌واڵی نادروست له‌خۆ ده‌گرێت له‌باره‌ی وه‌فدی عیراقی و به‌شدار له‌كۆنگره‌ی كه‌شوهه‌وا كه‌له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری راست و دروست و ورد به رای گشتی بگه‌یه‌نین, له‌م رونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌دا راستییه‌كان ده‌خرێته‌روو:
– به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆڵ و ره‌سمیات و به گوێره‌ی رێ‌و شوێنه دیاریكراوه‌كان پێشوازی لێكراوه. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فره‌نسا كۆبونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی و ره‌سمی ده‌كه‌ن.
– سه‌رۆك كۆمار وتاره‌كه‌ی له‌و هۆڵه‌دا پێشكه‌شكرد كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی تایبه‌تكرا بوو به كۆنگره‌كه. ئه‌و وه‌فدانه‌ی به‌شداربوون به‌گوێره‌ی پیتی ئه‌بجه‌دی ده‌وڵه‌ته‌كان به‌سه‌ر دوو هۆڵدا دابه‌شكرا بوون, له‌و هۆڵه‌ی كه وتاری عیراقی تێدا خوێندرایه‌وه به هه‌مان شێوه وتاری ده‌وڵه‌تانی تری تێدا خوێندرایه‌وه له‌نێو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش ئه‌ڵمانیا و توركیا و ئۆكرانیا و ژاپۆن و كۆریای باشور و یۆنان و ئیسپانیا و تونس و به‌حره‌ین و ئه‌رجه‌نتین و مه‌كسیك بون .
– وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گواسترایه‌وه . به‌هه‌مان شێوه‌ی وتاری سه‌رانی وڵاتانی تر كه له كه‌ناڵی ره‌سمی فه‌ره‌نسا راسته‌وخۆ گواسترانه‌وه , هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعراقیه‌ش وته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری په‌خشكرد.
– وه‌فده‌كه‌ی عیراق كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان وه‌زیری ده‌ره‌وه و راوێژكارانی سه‌رۆك و باڵیۆزی عیراق له پاریس به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوه‌ڵێتی سه‌رۆك كۆمار بون تا ئه‌و كاته‌ی وته‌كه‌ی عیراقی پێشكه‌شكرد.
– به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی وتراوه وتاره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار ته‌ركیزی كرد له‌سه‌ر جه‌نگی دژ به تێرۆر و كێشه‌كانی ژینگه و كه‌شو هه‌وا كه‌رووبه‌رووی عیراق بۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی ئه‌و په‌لاماره تێرۆرستیانه‌ی كه كرایه سه‌ر پاریس, سه‌رۆك كۆمار باسی له پابه‌ندبونی عیراق كرد بۆ درێژه‌دان به چاكسازی و كاركردن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری عیراق و چه‌ندین بابه‌تی تر (( ده‌قی وتاره‌كه له سایتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌رده‌سته))
– هه‌مو ئه‌وانه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه و تێچونه‌كانی ده‌وترێت به ته‌واوی دورن له راستییه‌وه , له‌كاتێكدا تێچونه‌كانی وه‌فدی به‌شدار له 100 ملیۆن دیناری عیراقی تێپه‌ڕی نه‌كردوه.
– خاتو سه‌فیه سوهه‌یل له چوارچێوه‌ی وه‌فده‌كه‌دا نه‌بوه, ئه‌و باڵیۆزی عیراقه له ئوردن.
– له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر و محمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و ده‌یڤد كایمرۆن سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا و ئاكلیل زنین سه‌رۆكی جزری قه‌مه‌ر و جێگری سه‌رۆك سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبوه‌ته‌وه.
هاوكات هه‌ڵویستی عیراق له‌كۆنگره‌كه‌دا به‌بایه‌خی گه‌وره‌وه له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی كۆنگره و وڵاتانی به‌شداره‌وه وه‌رگیرا, به‌و پێیه‌ی عیراق بیر‌و بۆچون و كارنامه‌ی پێشكه‌شكرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركرنی واقعیانه بۆ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا , كه له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وفده‌كه‌ی عیراقه‌وه ئاماده‌كرابوو.
بۆیه ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه و هیوا ده‌خوازین كه هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وردتر و پیشه‌ییانه‌تربن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و به‌دوای سه‌رچاوه‌كه‌یدا بگه‌ڕێن, سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش سكاڵا له دژی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆمار ده‌كات كه زانیاری ناڕاست و شێوێنه‌ری بڵاوكردۆته‌وه.
راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار