كامڕان شافێعی : تۆ و پاییز
ئه‌تۆ و پاییز زۆر لێك ده‌چن
كه به‌تۆم گووت خۆشم ده‌وێیی
كۆڵێك بیره‌وه‌ریت دانان
بارگه‌ت تێكناو سه‌فه‌رت كرد
ته‌نیات كردم
پاییزیشم زۆر خۆش ده‌ویست
تا هاتم له گه‌ڵی را بێم
لێره هه‌واری گوێزته‌وه
پڕ به باوه‌ش
گه‌ڵای وه‌ریوی جێهێشتن
منیشی دا به ده‌ست زستان
ئه‌تۆ و پاییز زۆر لێك ده‌چن
هه‌ردووك وه‌ك یه‌كتر
رێبوارن