نوچە-رادیۆ فەردا
ئەمریكا و روسیا لە هەوڵی پەسەندكردنی بڕیارنامەیەكن لە دژی داعش. بەپێی هەواڵەكان، دەیانەوێت لەم رێگەیەوە رێگای گەیشتنی داعش بە سەرچاوە داراییەكان بگرن.
سامانتا پاور و ڤیتاڵی چوركین،نوێنەرانی ئەمریكاو روسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، رۆژی سێشەممە رایانگەیاند: بە شێوەیەكی جیاجیا خەریكی ئانادەكردنی رەشنوسی بڕیارنامەیەكی نوێن.
بە گوتەی پاور، ئەو رەشنوسەی ئەمریكا خەریكی ئامادەكردنیەتی، لە پەیوەندی لەگەڵ چڕكردنەوەی هەوڵەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشدایە بۆ داخستن و بەربەستكردنی سەرچاوە ی داهاتەكانی داعش.
بڕیارنامەكەی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایش كە لە ساڵی رابردوو پەسەندكرا، سزای خستبووە سەر كڕیارانی نەوت لە داعش و بەرەی نوسرە.
ئەمریكاو روسیا بەرەیەك دروستدەكەن
0
Share.