نوچە-رادیو فردا
لە کاردانەوە بەرامبەر بە وتەکانی دوێنێی وەزیری بەرگری ئەمریکا کە باسی لە ناردنی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی کردبوو بۆ عێراق،حەیدەر عەبادی دەڵێ:پێویستمان بە هێزی زۆرتری ئەمریکایی نییە و واشنتۆن دەبێ بۆ ناردنی هێزی تازە لە دەوڵەتی عێراق ئیزن وەربگرێ.
ئەشتۆن کارتەر،رۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی کۆنگرێس رایگەیاندبوو کە نزیک بە ٢٠٠ کەس لە هێزەتایبەتەکانی ئەمریکا بۆ بەرەوروو بوونەوە لە گەڵ داعش رەوانەی عێراق دەکەن.
عەبادی وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم قسانەی کارتەر دەڵێ: پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە وهەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی یان ناردنی هێزی بیانی، دەبێ بە پەسەندی دەوڵەتی عێراق بگات.