نوچه‌نێت- رۆیته‌رز
گروپه شیعه خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه به‌ڵێنییان دا كه له دژی ئه‌و هێزه ئه‌مریكییانه بجه‌نگن كه دێنه عێراق ، ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه واشنتن رایگه‌یاند یه‌كه‌یه‌كی ئاست به‌رزی پرۆسه تایبه‌ته‌كان ده‌نێرێته عێراق به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردنی داعش.
جه‌عفه‌ر حسینی وتبێژی ” كه‌تائیبی حیزبوڵا” له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند :” گروپه‌كه‌ی به‌دوای هه‌ر هێزێكی ئه‌مریكییه‌وه ده‌بێت كه دێته عێراق و له‌به‌رامبه‌رییان ده‌جه‌نگێت”.
حسینی ئه‌وه‌شی وت كه :” هه‌موو هێزێكی ئه‌مریكی ده‌بێته ئامانجێكی سه‌ره‌كی ئێمه ، كه پێشتریش له دژییان جه‌نگاوین و ئێستاش ئاماده‌ین به‌رده‌وامبین له جه‌نگان له دژیان”.
وته‌بێژی رێكخراوی “به‌در” و ” عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق” یش هه‌مان لێدوانییان بۆ رۆیته‌رز دا.