نوچه‌نێت- سپۆتنیك
عێراق به فه‌رمی ناڕه‌زایی خۆی به حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕی باڵیۆزی ئێرانی له به‌غدا راگه‌یاند له‌باره‌ی رووداوی سنوربه‌زاندنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئێرانی بۆ خاكی عێراق به‌بێ ڤیزای هاتنه ژووره‌وه.
ئه‌حمه‌د جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند ، وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران كۆبوه‌ته‌وه ، ناره‌زایه‌تی فه‌رمی عێراقی له به‌رامبه‌ر ئێران داوه‌ته حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی زرباتیه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات .
سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئێرانی له‌و خاڵه‌وه هاتنه خاكی عێراقه‌وه به‌بێ بوونی ڤیزای هاتنه ناوه‌وه‌ی خاكی عێراق، به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له چله‌ی ئیمام حسین له كه‌ربه‌لا له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه.
جه‌مال روونیكرده‌وه عێراق جه‌ختی له ئێران كردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌كه‌ی تایبه‌ت به رێگری كردن له‌و ئێرانیانه‌ی ڤیزای هاتنه ناوه‌وه‌ی عێراقیان نیه.
له‌پێشوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌رپرسیارێتی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و ئێرانیانه‌ی به نایاسایی دێنه عێراق له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی زرباتیه خسته ئه‌ستۆی ئێران.