نوچە-بی بی سی
ئەشتۆن کارتەر،وەزیری بەرگری ئەمریکا دەلێ:وڵاتەکەی بۆ زیاتر گوشار خستنە سەر داعش هێزە تایبەتەکانی خۆی رەوانەی عێراق دەکات.
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەشڵێ:ئەم هێزانە بە شێوەی یەکلایەنە هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی داعش لە سوریە.
کارتەر لە درێژەدا دەڵێ:ناردنی ئەم هێزانە بە هەماهەنگی لە گەڵ عێراق ئەنجام دەدرێ و لەم رێگەشەوە یارمەتی هێزی پێشمەرگە وهێزە عێراقیەکان دەدەن.
کارتەر راشیگەیاندووە لە ئیستادا دەرفەتمان هەیە تا کەلین بخەینە نیوان هێزەکانی داعش لە سوریە و عێراق.