ژنێکی بەریتانی ئامادەیی دەربڕیوە ببێتە یەکەم ژنی خۆکوژی ناو ریزەکانی داعش

0

نوچە-ئیسنا

ژنێکی بەریتانی کە دایکی دوو منداڵە و بە”خاتوونی وەحشەت”ناوبانگی دەرکردووە.رایگەیاندووە کە ئامادەیە وەک یەکەم ژنی ناو ریزەکانی داعش کردەوەی خۆکوژی ئەنجام بدات.

سالی جۆنز کە بە ناوی خوازراوی”خاتوونی وەحشەت” بەناوبانگە،ژنێکی بەریتانییە کە مودەعیە ئایینی ئیسلامی هەڵبژاردووە.هاوسەرەکەی جۆنز ئەم دواییانە بە هۆێ هێرشی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکاوە کوژرا.

سالی جۆنز کە ناوی”ام حسین”ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە دەڵێ لە ژیر کاریگەری ژنێکی چیچانی دایە کە لە ٢٠٠٠ لە هێرشێکی خۆکوژیدا خۆی و ٢٧ سەربازی روسی لە ناوبردووە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی میل ئۆنلاین،ئەم ژنە چیچانیە دواتر وەک یەکەم خۆکوژی سەر بە گرووپی”بێوەژنە رەشەکان” ناوبانگی دەرکرد.

سالی جۆنز لە کاتێکدا باس لە ئامادەیی خۆی دەکات بۆ ئەنجام دانی کردەوەی خۆکوژی کە تا وەکوو ئێستا داعش ژنانی بۆ ئەم مەبەستەبە کار نەهێناوە،هەر چەند بە پێی هەندێک لە راپۆرتەکان،داعش خەریکی تاووتوێ کردنی ئەم بابەتەیە.

سالی جۆنز لە ئێستادا لە شاری رەقەی سوریە نیشتەجێیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com