نوچە-بی بی سی
سوپای عێراق داوادەکات دانیشتوانی ناوەندی شاری رۆمادی ئەم ناوچەیە چۆڵ بکەن.شاری رۆمادی،ناوەندی پاریزگای ئەنبار لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدایە و سوپای عێراق و میلیشیاکانی هاوپەیمانی لە پلانیاندایە ئۆپەراسیۆنێک بە ئازادکردنەوەی بەرێوە ببەن.
سەرچاوە ئەمنیەکان بە بی بی سی یان راگەیاندووە کە فڕۆکەکانی سوپای عێراق لە ئاسمانی ئەم شارە بەیانێکیان بڵآو کردۆتەوە کە تیایدا هۆشدارییان بە خەڵکی ناوچەکە داوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا شارەکە بە جی بهێڵن.
لەم راگەیەندراوە کە لە تەلەفزیۆنی دەولەتیشەوە بڵاو بۆتەوە داوا لە دانیشتوانی رۆمادی کراوە کە لە باشووری رۆمادیەوە کە سوپا ئەمنیەتی دابین کردووە،شارەکە بە جێ بهێڵن.
سوپای عێراق رایگەیاندووە کە ئامادەیە لە سێ مێحوەرەوە هێرش بکاتە سەر رۆمادی.