نوچە-ئیسرائیل تایمز
عەلی خامنەیی،رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەلی:ئیسرائیل نموونەی مەترسیدارترین جۆری تیرۆریزمە لە ٦٠ ساڵی رابردوودا ودەشلێ:ئیسرائیل لە تیرۆریستەکانی ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس دڕندەترە.
عەلی خامنەیی لە دووتوێی نامەیەکدا کە بۆ لاوان و گەنجانی رۆژئاوایی نووسیوە دەڵێ:خەڵکی سەرکوت کراوی فەلەستین لە ماوەی ٦٠ ساڵی رابردوو سەخترین شێوەکانی تیرۆریزمیان ئەزموون کردووە .
بە وتەی عەلی خامنەیی لە ئێستادا هیچ تیرۆریزمێک لە گەڵ توندوتیژی ئیسرائیلیەکان بەراورد ناکرێت.خامنەیی هەروەها دەوڵەتی ئیسرائیل بە تیرۆریزمی دەوڵەتی وەسف دەکات و دەڵێ:ئۆرشەلیم رۆژانە دەستدەداتە رووخاندن و کاولکاری.