نوچە-رادیو فردا
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی عەلی خامنەی،بانگهێشتی نوێنەرایەتی ئێران لە بەحرەین دەکات و تاران بەو ەتاوانبار دەکا کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی بەحرەین دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەری فەڕەنسە،وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین،حەمید شەفێع زادەی بانگهێشت کردە و سەبارەت بە دەستوەردان و موداخلەی ئاشکرای ئێران ،نارەزایی و ئێعترازی بەحرەینی پێ راگەیاندووە.
ئەم نارەزایەتیە ە دوای ئەوە دێ کە عەلی خامنەیی لە حەوتووی رابردوو لە دیدار لە گەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران،دەسەڵاتدارانی سوننەی بەحرەینی بەوە تاوانبار کرد کە بێ رێزی وسووکایەتی بە کەمینەی شیعەی ئەم وڵاتە دەکەن.
عبدالله عبداللطیف عبدالله ،جێگری وەزیری دەرەوەی بەحرەین،لە دژکردەوە بەرامبەر بەم لێدوانەی خامنەیی،گوتویەتی:لێدوانەکانی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەیەکە بۆ نیەتی ئاشکرای ناوبراو بۆ هاندان و ئاگر پێوەنانی ناکۆکی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە.