نوچە-شفقنا
ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسە لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکات کە گرووپی تیرۆریستی داعش لە سەرەتای دامەزرانی خەلافەتەوە تا وەکو ئێستا،٣٥٠٠ کەسی لە سوریە ئێعدام کردووە.
داعش لە کاتێکدا کە زیاتر لە ٣٥٠٠ کەسی لە مانگی ژوئەنی رابردوو لە سوریە ئێعدام کردووە کە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس لە ئێعدامکراوەکان،خەلکی مەدەنی بوونە.روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریە کە بنکەی سەرەکەی لە لەندەنە،وێڕای خستنە رووی ئەم ئامارە دەڵێ:لە مانگی رابردوو ،داعش لە ناوچەکانی سوریە ٥٣ کەسی ئێعدام کردووە کە زیاتر لە ٣٥ کەسیان خەڵکی سڤیل ومەدەنی بوون.
ئەستاندنی گیانی ئەم کەسانە لە رێگەیسەربڕین،بەردەباران،سووتاندن بە زیندوویی،خستنە خوارەوە لە بەرزایی و تەقەکردنەوە ئەنجام دراوە.
داعش ئەم کەسانەی کە ئیرتداد،جاسووسی،هاورەگەزبازی،زینا و جادوگەری تاوانبار کردووە.
داعش رێگەنادات بە خەڵکی ژێر دەسەڵاتی خۆی کە هاتووچی سوێنەکانی دیکە بکەن،هەروەها خەڵکی ئەو ناوچانە دەکاتە قەڵغانی مرۆیی بەرامبە بە هێرشی سەربازی هێزە دەوڵەتیەکان.
دەوترێئاماری دەقیقی کوژراوەکان بە دەستی داعش ٣٥٩١ کەسە کە ٧٧ کەسیان منداڵ بوونە.