نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا دووپاتكرده‌وه .
له وته‌یه‌كیدا له ته‌لئه‌بیب ناتانیاهۆ وتی ، سوننه توندڕه‌وه‌كان رێكخراوی قاعیده پاڵپشتییان ده‌كات ، توندڕه‌وه شیعه‌كانیش ئێران پاڵپشتییان ده‌كات، پێویسته له‌سه‌رمان هاوكاری كورد بكه‌ین له باكوری عێراقی ده‌وڵه‌مه‌ند به سامانی نه‌وت.
له‌باره‌ی مافی به‌دیهێنانی خه‌ونی له‌مێژینه‌ی كورد بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ناتانیاهۆ وتی ” كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جه‌نگاوه‌ر و ئازان ، له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیانن و پابه‌ندییه سیاسییه‌كانییان ده‌پارێزن ، ئه‌وان خه‌ڵكانێكن كه ده‌كرێت ده‌وڵه‌تییان هه‌بێت”.