نوچه‌نێت-وه‌ره‌ده‌نا
تاڤگه ئه‌حمه‌د میرزا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ، رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه مه‌سعود بارزانی له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، روونیشی كرده‌وه كه فراكسیۆنه‌كه‌یان ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه‌یان ناوێت كه به رابه‌رایه‌تی بارزانی دروست ده‌بێت.
میرزا هه‌روه‌ها وتی :” بارزانی له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و هه‌موو ده‌وڵه‌تانیتر به ئامانجی فشار دروست كردن و مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ، من وه‌ك خۆم دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ره‌تده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سعود بارزانی دروست ببێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی :” گه‌لی كورد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی دوژمنی هه‌موو عێراقه به هه‌موو تایفه و نه‌ته‌وه‌كانییه‌وه له‌ناویشیاندا نه‌ته‌وه‌ی كورد”، دووپاتیشی كرده‌وه ” له‌كاتی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیشدا ، كورد ئیسرائیل ره‌تده‌كه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نابه‌ستن”.
بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند له‌كاتی بوونی ئه‌و پشێوییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتوه‌ته‌وه ، راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی یارمه‌تی دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌رفراوانتری ده‌وڵه‌ت میانڕه‌وه‌كان ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا.