موقتەدا سەدر: فیدڕالی بۆ عێراق گونجاو نیە سەکردەکانی کورد بێزارمان دەکەن
نوچەنێت
موقتەدا سەدر بە شەرقولئەوستی راگەیاند، سیستەمی فیدڕالی بۆ عێراق گونجاو نییەو، دەشڵێت”هەرکات ناکۆکی نێوان لیستی عێراقیەو دەوڵەتی یاسا روو لەزیاد بوون بوو، کوردەکان زیاتر عێراق بێزار دەکەن.
لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی نەجەفی سەدردا کە ناردویانەتە رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت بۆ وەشانکردنی، رایدەگەیەنن”موقته‌دا سه‌در وتویه‌تی فیدراڵیه‌ت و فیدراڵی بوون به‌قازانجی عێراق نییه‌و گیر وگرفتی زۆربۆ ئه‌م وڵاته دروست ده‌کات ”.
هەروەها سەدر ئەوەشی وتووە”بێزاركردنمان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌سه‌ركرده كورده‌كانه‌وه زیادی کردووە لە كه‌ركوك و داواى گه‌رانده‌وه‌ى خانه‌قین و سه‌عدیه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دەکەن”.
سەدر هۆکاری بێزارکردنیان لەلایەن سەرکردە کوردەکانەوە وا باس دەکات”هه‌ركات په‌یوه‌ندى لیستى عێراقیه و ده‌وڵه‌تى یاسا روو له ئاڵۆزبوون بكات و کورد بێزارکردنەکانیان زیاتر دەبێت”.
بەپێی هەواڵی رادیۆ کوردی تارانیش و بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە ئەو رادیۆ بەئاگادار ناویان دەبات”هاندانی فره خوازی سیاسی و داوا و ویسته‌کانی فیدراڵی لە عێراق و بەتایبەت له‌ناوچه‌کانی” ئه‌نبار”و”نه‌ینه‌وا”و گۆڕینی ئه‌م ناوچانه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵاڵه‌کانی داموده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عه‌ره‌بستان و ئه‌رده‌نه له‌عێراقدا”.
