بوکوحەرام:لە هێرش کردن بۆ سەر شیعەکان بەردەوام دەبین

0

نوچە-شەفەقنا

گرووپی بوکوحەرام بە بڵا وکردنەوەی گرتە ڤیدئۆیەک رایگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر رافزیە کافرەکان(شیعەکان) تا ئەو کاتەی کە زەمین لە بوونیان پاک دەبیتەوە.

ئەم گرووپە رۆژی هەینی رابردوو،لە هێرشێکدا بۆ سەر رێورەسمێکی شیعەکانی لە نزیک شاری کانۆی کە دەکەوێتە باکووری نیجرییا و بەو هۆیەوە ٢١ کەس کوژران،هێرشەکانی خۆی بۆ سەر شیعەکان توندتر کردۆتەوە.

بوکو حەرام لە ٢٠٠٩وە تا وەکوو ئێستا بەرپرسایەتی  بەشێکی بەرچاو لە بۆمبدانان و کردەوە تیرۆریستیەکانی لە ئەستۆ گرتووە کە لە شوێنە جیاجاکانی نیجریا ئەنجام دراون.

نائارمیەکان لە نیجریا تەشەنەی کردووە بۆ وڵاتانی وەک چاد،کامێرۆن و نیجر و بۆتە هۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەم وڵاتانە  وگرووپی بوکوحەرام.

بە پێی ئاماری رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی،لە سەرەتای کاروچالاکی بوکوحەرامەوە تا وەکوو ئیستا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com