عەزیز ئەحمەد حەمە : خۆزگەی هەژاران
من برسیمە ، بۆنی نانێک
زۆر خۆشترە ،
لەبۆنی عەترێکی پاریس !
من سەرمامە
ئاواتی من پۆشاکێکی گەرم و گوڕە
بمپارێزێ لەزریان و
لەڕەشاباو
لەم زستانە ساردو سڕە !
من بێ لانەم
خەونی گەورەم
کوختێک ، کونجێک ، کەلاوەیەک
تیا بسرەوم و لە کۆڵاناندا نەخەوم !
منی ماندوو ، منی برسی ، منی هەژار
خەونەکام ، خۆزگەکانم ، حەزەکانم
بچوکن وەکو پەپولە
پاکن وەکو
ناخی منداڵ
ڕەوان وەکو
شیری دایکم
کێ دەتوانێ ، لە خەونی هەژار تێ بگات ؟!
تێ بگات لە
زەبری ڕۆژگار
ژیانی تاڵ !!