جۆن بۆڵتۆن:بۆ شکستی داعش دەبێ دەوڵەتێکی سوننە پێک بێ

0

نوچە-فارس نیوز

جۆن بۆڵتۆن،نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاو بۆتەوە دەنووسێ:بۆ شکست پێهێنان بە داعش دەبێ وڵاتێکی سوننە پێک بهێنرێ.

جۆن بۆڵتۆن لە سەرەتاوە دەنووسێ:سیاسەتی هەنووکەیی ئەمریکا و باقی ئەو پێشنیارانەی کە خراونەتە بەر باس،روانینێکی ستراتێژیکی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  کە ئەنجامەکەی ببێ بە شکستی داعش،تێدا بەدی ناکرێ.دەشڵێ:هیچ وڵامێک بۆ ئەم پرسیارە کە لە دوای داعش چی روودەدات،لە ئارادا نییە.

بۆڵتۆن لە درێژەی وتارەکەیدا دەنووسێ:بۆ ئەوەی هەوڵە بێ ئەنجامەکانی ئۆباما بگۆڕین بۆ کەمپەینێکی سەربازی بەهێز  ودوایە بتوانین داعش لە ناو ببەین،پێویستیمان بە روانگەیەکی روون هەیە  ودەبێ لە گەڵ ناتۆ و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمان بیخەینە بەرباس،دەبێ هەر لە ئیستاوە روونی بکەینەوە کە ئەڵتەرناتیڤمان بۆ داعش دەبێچی بێ.

بۆڵتۆن دەشڵێ:دەبێ ئەمریکا هەل و مەرجی جیئۆپۆلۆتیکی نوێی عێراق  وسوریە بە فەرمی بناسێ و دەبێ لەوە تێبگات کە باشترین جێگرەوە بۆ داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریە  و رۆژئاوای عێراق،پێکهێنانی دەوڵەتێکی نوێ و سەربەخۆی سوننەیە.

بۆڵتۆن جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم دەوڵەتە سوننەیە توانای ئابووری ئەوەی هەیە کە  بەرهەمهێنەرێکی نەوت بێ و دەشتوانێ ببێتە دیوارێک لە بەرامبەر بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانی ئێران لە بەغداد.

بۆڵتۆن لە درێژەدا دەلێ:با بە هەڵەدا نەچین،وا تێنەگەین کە ئەم دەوڵەتە سوننەیە بە زوویی دەبێتە دیموکراسیەکی جێفێرسۆنیەوە،بەڵام واقعی ناوچەکە ئەوەیە کە جێگیرکردنی دەوڵەتێکی نیمچەسەرەڕۆ بە سوپایەکی سێکۆلارەوە ئاستەمە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com