پۆتین گەمارۆی ئابووری دەخاتە سەر تورکیا

0

نوچە-بی بی سی

چوا رۆژ دوای ئەوەی کە فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی روسیە لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیا خرایە خوارەوە،سەرۆکۆماری روسیە بە دەرکردنی بڕیاڕێک گەمارۆی ئابووری دەخاتە سەر تورکیا.

بە پێی ئەم بڕیاڕە، هاوردەکردنی هەندێک کەل و پەلی تورکی بۆ ناو روسیە قەدەغە کراوە. بە گوێرەی ئەم فەرمانە کە لە لایەن ماڵپەری کرملینەوە بڵاو کراوەتەوە هێشتا جۆری کەل و پەلەکان دیاری نەکراوە.

ئەم بڕیارە هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیای تورکی وهەروەها ئەو هاووڵاتیانەی تورکیە دەگرێتەوە کە لە روسیەدا چالاکن.

هەروەها بە پێی ئەم فەرمانەی سەرۆکۆماریی روسیە،سەبارەت بە یاسای ڤیزا لە پەیوەندی دوو وڵات رێوشوێنی سەختگیرانە  و تونتدر رەچاو دەکرێ.

هەروەها ئاژانسەکانی موسافرەتی روسیە ئەرکدار دەکرێن کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە فرۆشتنی توری تورکیە رابگڕن،جێی ئاماژەیە کە گەشتیارانی روسی بەسێکی بەرچاوی لە توریستەکانی تورکیا پێک دێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com