جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: سەرۆکایەتی پەڕلەمان بەرپرسە لە بەردەوامبوونی گەندەڵی

0

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: سەرۆکایەتی پەڕلەمان بەرپرسە لە بەردەوامبوونی گەندەڵی

نوچەنێت

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتی پەڕلەمان بەپرسیارە لەبەردەوامبونی گەندەڵی، دەشڵێێت”ترس هەیە لە ئەکتیڤکردنی دیوانی چاودێری دارایی بۆیە هەوڵی پەکخستنی دەدرێت”.

د.ڕێباز فەتاح جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی کوردستان، لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی”ماوەی ٦مانگە ناوی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی دیوانی چاودێری دارایی نیردراوەتە پەرلەمان، سەرۆکایەتی پەرلەمان وەڵامی نەداوەتەوە، هەر بۆیە تەنها لایەنی بەرپرس لە بەردەوامبوونی گەندەڵی لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو، سەرۆکایەتی پەرلەمان بووە. ئەرکی داواکاری گشتیە لێکۆڵینەوە لەو بە ئەنقەست کەمتەرخەمیە بکات”.

هەر لەو بارەوە جێگری فراکسیۆنی گۆڕان، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت”ئەگەر ئەم دەزگا رەسمیانە چالاک بکرێت، هیچ پێویست بە پێکهێنانی لیژنەی لابەلای چاکسازی ناکات، بەڵام دیارە دەسەڵات نیەتی چاکسازی نییە بۆیە ئەو دەزگا رەسمیانە پەک دەخات”.

فەتاح راشیدەگەیەنێت کە نابێت ئەو لیژنانە بکرێنە بەدیلی دەزگا رەسمیەکان و هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت دڵنیایی خۆی رادەگەیەنێت کە”ترس هەیە لە ئەکتیڤکردنی ئەو دەزگا رەسمیانەی وەک چاودێری دارایی بۆیە پەک دەخرێن”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com