نوێنەری خامنەیی لە سوپای پاسداران:روسیە پێشوازی لە فکریەتی شیعە دەکات

0

نوچە-العربیە

عەلی سەعیدی،نوینەری عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی لە سوپای پاسداران وێڕای ئەوەی کە دەڵێ سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە دەریای مەدیتەرانە و باب المندب،پێی وایە کە روسیە لە فکریەتی شیعە پەیڕەوی دەکات.

سەعیدی لە کۆبوونەوەی تایبەت بە حەتووی بەسیج لە قوتابخانەی فەیسیەی قوم  رایگەیاندووە:وێڕای ئەوەی کە روسیە لە فکریەتی شیعە پێسوازی دەکات،ئەو ئیسلامەمان خۆش دەوێ کە لە لایەن ئێرانەوە پەرەی پێ دەدرێ.

ئەم واتنەی سەعیدی چەن رۆژ دوای ئەوە دێ کە ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە لە میانەی سەردانی بۆ تاران و چاوپێکەوتنی لە گەڵ عەلی خامنەیی،قورئانێکی وەک دیاری بخشیبووە عەلی خامنەیی،بەڵام دوایە بەرپرسانی روسیە رایانگەیاند کە قورئانەکە ئەسڵ نەبووە بەڵکوو کۆپی کراو بووە.

نوێنەری خامنەیی لە بەشکی دیکەی قسەکانی دەڵێ:بەستەری ناوچەکە فەراهەمە بۆ هەر رووداوێکی چاوەڕواننەکراو،هۆیەکەش پەرە سەندن و پیشڕەوی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ل جیهاندا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com