نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی منشق
رۆژنامه‌ی ” منشق” ی حیزبوڵا له‌سه‌ر پێگه‌ی تویته‌ر ، زیادبوونی ترسی تاران و میلیشیاكانی حیزبوڵای لوبنانی ئاشكرا كرد دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێك له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ دروستكردنی چه‌ند هێزێكی پارتیزانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاران له سوریا.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له تویتێكدا وتویه‌تی :” حیزبوڵا توشی دڵه‌راوكێ بوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه توركیا خه‌ریكی دروستكردنی هێزێكی پارتیزانییه له توركه‌كان ، له به‌رامبه‌ر میلیشیا ئێرانییه‌كان “.
هه‌روه‌ها وتی ” قۆناغی داهاتووی سوریا بریتی ده‌بێت له چه‌ند هێزێكی پارتیزانی كه توركیا پشتیوانی‌یان ده‌كات و میلیشیا عه‌ره‌بییه‌كان كه سعودیه و وڵاتانی كه‌نداو پشتیوانی‌یان ده‌كات ، هاوكێشه‌یه‌كی نوێیه له به‌رامبه‌ر بوونی حیزبوڵا له سوریا”.
به‌رده‌وام بوو وتی :” كاتێك روسیا داواكه‌ی سعودییه‌ی ره‌تكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حیزبوڵا و میلیشیاكانی ئێران بخاته لیستی تیرۆره‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌مری واقیعی دروستبوونی میلیشیا عه‌ره‌بی و توركییه‌كانی له سوریا لێده‌كه‌وێته‌وه”.