نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پۆلیسی عێراق ده‌ستگیر كردنی موفتی داعشی له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین راگه‌یاند.
فه‌ریق رائد شاكر جه‌وده‌ت ، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدرالی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند :” لیوای 17 ی پۆلیسی فیدرالی به پاڵپشتی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ، ئه‌بو عه‌بدولبه‌دری موفتی داعش و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستگیر كران له پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌ی ئه‌لبوبه‌دری رۆژئاوای سه‌لاحه‌دین”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه :” هێزه‌كه ده‌ستگیركراوه‌كانی بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌منی گواسته‌وته‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه”.
هه‌زاران دانیشتووی شاره‌كانی دۆره و تكریت و شاره‌كانی تری پارێزگای سه‌لاحه‌ددین هه‌ڵاتن كاتێك داعش له هاوینی ساڵی پاردا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، له ئازاری ئه‌مساڵدا هێزه عێراقییه‌كان توانییان زۆربه‌ی پارێزگاكه بگرنه‌وه.