نوچە-بی بی سی
رەجەب تەیب ئۆردۆغان،سەرۆکۆماری تورکیا هۆشدار دەداتە ویلادیمر پۆتین و دەڵێ:یاری بە ئاگر نەکات.
دوابەدوای خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی شەڕکەڕی روسیە لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە،ناکۆکی و بارگرژی کەوتۆنە نێوان دوو وڵات.
ئۆردۆغان خوازیاری گفتوگۆی راستەوخۆ بووە لە گەڵ پۆتین بووە.
یەکێ لە راوێژکارەکانی پۆتین رایگەیاندووە کە بەر لە هەر جۆرە گفتوگۆیەک دەبێ ئۆردۆغان داوای لێبوردن لە روسیە بکات،بەڵام ئۆردۆغان ئەم داوایەی رەد کردۆتەوە.
ئۆردۆغان لە وتارێکی تەلەفزیۆنی هۆشداری دەداتە روسیە ودەڵێ:روسیە بە هێرش کردنە سەر هێزی دژبەر سوری کە شەرعییەتی نێودەوڵەتیان هەیە، بە بیانووی شەڕ لە گەڵ داعش یاری بە ئاگر دەکات.