لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ئێرانی ٢٦٩ کەسیان لە زینداندان

0

نوچە-ئیرنا

مستەفا پوری ەحەممەدی.وەزیری دادی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەل دادوەر و کارمەندانی دادگوستەری پارێزگای سمنان دەڵێ :لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ئێرانی ٢٦٩ کەسیان لە زینداندان  وئەم ئامارەش جێی نیگەرانییە لەو رووەوە کە لە لە سەرەوەی نێونجی جیهانییە.

وەزیری دادی ئێران،وێڕای ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی ریژەی کەیسی قەزایی ئێرانیەکان دەلێ:یەکێ لە رێگاکانی پێشگرتن بەم بابەتە،پێشگرتنە لە روودانی تاوان.

پورمحەممەدی دەڵێ:لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا وەکوو ئیستا ٩ ملیۆن دۆسیە گەیشتۆتە دەزگای دادی ئەم وڵاتە و ئەم رێژە باڵایەش کاتێکی زۆری سیستەمی دادی ئەم وڵاتەی گرتووە.

پورمحەممەدی لە درێژەدا دەلێ:یەکێ لە کیشە بنەڕەتیەکانی ئەم وڵاتە ،دیاردەی گەندەڵییە لە سیستەمی ئیداری و دارایی وڵات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com