نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
حەسەن کەرەمی،فەرماندەی یەکە تایبەتەکانی هێزی ئینتزامی ئێران،رۆژی هەینی رایگەیاند کە هێزی تایبەت لە سەر سنووری عێراق جێگیر دەکەن وراشیگەیاندووە هاوکات لە گەڵ زیادبوونی هەڕەشەی ئەمنی لە دەرەوەی سنوورەکنی ئێران ئەم هێزە تایبەتانەیان رەوانە کردووە.
کەرەمی لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی تسنیم روونی کردۆتەوە کە لە ئێستادا یەکە تایبەتەکانی سەر بە هێزی ئینتزامی لە چەند خاڵێکی تایبەت لە سنوورەکان جێگیرکراون.
ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئێران سەبارەت بەو خاڵە تایبەتانەی سەر سنوورەکانی ئێران و عێراق هیچ زانیارییەکی نەخستۆتە روو.
کەرەمی وێڕای ئاماژە دان بە حوزوری سەردانکەرانی ئێرانی و بەشدارییان لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن دەڵێ:لەم پەیوەندیەدا یەکە تایبەتەکانی پۆلیسی ئێران سەرباری بە جێ گەیاندنی ئەرکی دیاریکرای خۆیان،بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵ و سەردانکەرانی ئەرکدار کراون،وتیشی :هێزەکانی پۆلیس لە سەر سێ سنووری شەلەمچە،چزابە و مێهران جێگیر کراون و وێڕای یارمەدانی دانی سەردانکەران،ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوجانەش دەپارێزن.