ئۆردۆغان خوازیاری دیدار لە گەڵ پۆتینە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

هاوکات لە گەڵ ناکۆکی وبارگرژی لە پەیوەندیەکانی روسیە و تورکیا،بەرپرسانی روسیە دەڵێن کە سەرۆکۆماری تورکیا خوازیاری چاوپێکەوتن لە گەڵ ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیەیە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز،دیمتری پسکۆف وتەبێژی کرملین رۆژی هەینی لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەنوووسیدا لە مۆسکۆ،رایگەیاند کە پێشنیاری دیدارلە ئاستی سەرکردەکانی هەر دوو وڵات،لە لایەن تورکیاوە بووە.

مۆسکۆ دیاری نەکردووە کە ئەم دیدارە کەی ئەنجام دەدرێ،بەڵام رۆژی دوو شەممەی داهاتوو(٣٠ نۆڤامبر) پۆتین و ئۆردۆغان وێڕای رێبەرانی جیهان لە کۆبوونەوەی  سەرکردەکانی جیهان لە پاریس بەشدار دەبن.

داواکاری بۆ دانیشتنی سەرکردەکانی دوو وڵات،هاوکاتە لە گەڵ هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ کەم کردنەوەی گرژی و ئاڵۆزیەکان لە پەیوەندی دوو وڵات.

لە لایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی روسیە دەڵێ مۆسکۆ بە هەموو توانایەوە درێژە بە یارمەتی کردنی سوریە دەدات لە بەرەنگار بوونەوەی بە دژی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com