فەرماندەی بەسیج:جۆن کێری پڕۆژەی رووخانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دەستەوەیە

0

نوچە-رادیو فردا

محەممەد رەزا نەقدی،فەرماندەی بەسیجی کۆماری ئیسلامی ئێران،ئەمڕۆ هەینی لە وتاری پێش نوێژی هەینی شاری رەی گوتی:ئەمریکا زیاتر لە دوو میلیارد دۆلار بودجەی نهێنی بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران تایبەت کردووە  ولەم بڕە پارەەیش ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری لە لایەن جۆن کێری سەرف دەکرێ.

بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵ لە ناوخۆی ئێرانەوە،فەرماندەی بەسیجی ئێران بە هێنانەبەرباسی ئەم بابەتە،سەرچاوەی زانیاریەکانی بە “جاسووسانی رووخێنەر” ناوبرد کە ئەم دواییانە لە ئێران دەستگیر کراون و لە رێی واسیتەیەکەوە لە جۆن کێری وەزیری دەرەویە ئەمریکا دەستوور وەردەگرن.

نەغدی بێ ئەوەی کە ئاماژە بە جەوادی زەریف،وەزیری دەرەوەی ئێران بدات گوتی:هەمان ئەو پیاوەی کە لە سەر مێژی گفتوگۆ قاقای لێدەدا  وئەوەندەی نەمابوو کە  فرمێسکی خۆشیی هەلرێژێ،پلانی بۆ٣٤ پڕۆژەی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی  دارشتووە و خەریکی مودیریت کردنیانە.

فەرماندەی بەسیجی ئێران تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان،فێمێنیزم،توریزم،شۆرش و سەرهەلدانەکانی سەرشەقام و هەڵبژاردنەکانی وەک بەشێک لە پڕۆژانە ناوبرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com