نزیک بە ٣٠٠ کەس لە سەردانکەرانی چلەی ئیمام حسین لە عێراق دەستگیر کران

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

٢٠٠ تا ٣٠٠ کەس ئێرانی کە بە مەبەستی بەسداری کردن لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن سەردانی عێراقیان کردبوو،بە هۆی نەبووی ڤیزاوە دەستگیر کراون و رەوانەی ئێران کراونەتەوە.

سعید اوحدی،سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران لەم پەیوەندیەدا رایگەیاندووە:کۆمەڵێک کەسی ئێرانی کە بە بێ ڤیزا چوبوونە عێراقەوە ،دەستگیر کران  ولە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە رەوانەی ئێران کراونەتەوە کە ژمارەی ئەم سەردانکەرانە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کەسە.

عەلی نەجات سولەیمانی،مودیری هێزی ئینتزامی سیاسی ئیلام  دەڵێ:٢٠٠ هاووڵاتی ئەفغانی کە بە نیازی پەڕینەوە لە سنووری ئێران بوو،دەستبەسەر کراون،هۆیەکەشی نەبوونی ڤیزا بووە.

بە وتەی سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران تا رۆژی پێنج شەممە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە سەردانکەرانی ئیرانی چوونەتە عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com