نوچە.نێت.الجرس
ئەستێرەی عێراقی شەزا حەسون رایگەیاند کە ئەو لەسەر دینی ئیسلام-ە و بەرگری لێ دەکات دەڵێت” دینی ئیسلام ، دینی رەحمەت و بە بەزەییە ، رێکخراوی داعش کە لەژێر ناوی دینی ئیسلام خەڵک دەکوژن ، ئەوانە ئیسلام نین ، بەلکو ئیرهابین و تیرۆرستن”
شەزا، دینی خۆی ئاشکرا دەکات کە دەڵێت” ئاینی من دینی ئیسلامە ، دینی ئیسلام دینی بەخشندەیی و بە بەزەییە وداوا لە خەڵک دەکات چاکە بکەن، نەک خراپەکاری بۆیە من بەرگری لی دەکەم “.
شایەنی باسە ، کاتێ جەماوەرەکەی دڵنیا بوون کە شەزا لەسەر دینی ئیسلامە ، زیاتر پاڵپشتی دەبن و رێزی لێ دەگرن .