بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی: نەڕازاندنەوەی شەقامەکانی گەرمیان لەپێشوازی بارزانی دا لەسەر ڕێنمای سەرۆکایەتی هەرێم بووە
نوچەنێت
بەپرسی لقی ٢٢ی پارتی بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات، نەڕازاندنەوەی شەقامەکانی گەرمیان لەپێشوازی سەردانەکەی بارزانی دا بەهەمان شێوەی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بۆ ئەو دەڤەرە، بەڕێنمایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە، راشیدەگەیەنێت کە بەشداری نەکردنی ئاسکە عەلی وەک کەسوکاری ئەننفال کراوەکان لەکۆبونەوەکەی بارزانی دا هۆکار نەناسینی بووە لەلایەن پاسەوانەکان، نەک رێگەلێگرتنی.
لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22 ی پارتی ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کەلەکاتی سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەڤەری گەرمیان، لەلایەن دامودەزگا حکومییەکانەوە وەک پێویست رێوشوێن نەگیراوەتەبەر بەبەراورد بە سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەو دەڤەرە و دەڵێت”ئه‌وه جگه له پروپاگه‌نده شتێکی تر نەبوو، به پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سنوره‌كه‌وه بووه، لقی 22 و مه‌ڵبه‌ندی 11 وه‌ك دوولایه‌نی هاوبه‌ش له حكومه‌تی هه‌رێم، هاوكاربوون بۆ داموده‌زگا ئیداریه‌كانی سنوره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریه‌كان به باشی بروات، خۆشبه‌ختانه هه‌رواش بوو جونكه به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه زۆر به‌رێكوپێكی و به‌ڕێوه‌چوو و جێگەی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بوو”.
بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتی، هەڵنەواسینی لافیتەو نەرازاندنەوەی شەقانەکانیش، بەهەمان شێوەی سەردانەی سەرۆکی حکومەت بۆ دەڤەرەکە وا باس دەکات”له چوارچێوه‌ی رینمایه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم بووە كه پێویست به‌وشتانه ناكات”.
ئەکرەم ساڵح بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەش لەسەر دوورخستنەوە و ڕێگرتن لە بەشداری ئاسکە عەلی وەک کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، لەکۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کەس و کاری ئەنفالکراوەکاندا بەناردروست دەزانێت بۆ نوچەنێت دەڵێت”سه‌باره‌ت به ئاسكه خان زانیاریه‌كه‌تان دروست نیه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه‌ی داكۆیكار له كه‌س وكاری ئه‌نفاله‌كان به‌نوینه‌رایه‌تی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بانگهێشت كرابوون له‌سه‌ر مه‌زاركه‌و له رێوره‌سمه‌كه‌دا ئاماده‌بوون، ئاسكه خان‌یش كه‌هاتبوو دیاره باسه‌وانه‌كان نه‌یانناسیبوو كاتێك من ئاگاداركرامه‌وه دوو كه‌س له براده‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیمان نارد به دوایدا كه‌بێته ژوره‌وه دیاره نیگه‌ران بووبوو نه‌هاته ژوره‌وەو گه‌رابووەوه”.
