یەکێتی: بارزانی نەیگوتووە تاڵه‌بانی هه‌لێكی ڕه‌خساوی له ده‌ستداوه
رونکردنەوەیەک لە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە.
سایتی هاوڵاتی هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه گوایه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆك بارزانی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك مام جه‌لال گرتووه‌و گوتوویه‌تی (تاڵه‌بانی هه‌لێكی ڕه‌خساوی له ده‌ستداوه به نه‌خستنه‌ڕووی داننان به ده‌وڵه‌تی كوردی له میانه‌ی به‌شداریكردنی به سیفه‌تی سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك) پێمان باشه بۆ هه‌موو لایه‌كی روون بكه‌ینه‌وه كه هه‌واڵه‌كه نه‌ك بێ بنه‌ماو ناڕاسته، به‌ڵكو له دوور‌و نزیكیشه‌وه باس و خواسی وا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوولا، نه‌هاتۆته گۆڕێ و ته‌ركیزی بنه‌ڕه‌تی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه كاركردن و مكومكردنی رێككه‌وتنی ستراتیژی و رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد بووه .
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه هه‌میشه ئیدعا ده‌كا سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی ئاشكرا‌و نهێنیان له ناوه‌ندی بڕیاری هه‌ر دوو حیزب دا هه‌یه، له هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی ئاوادا، كه هیوادارین له بێ ئاگاییه‌وه بێت و هیچ غه‌ره‌زێكی له پشته‌وه نه‌بێت، په‌نا ده‌باته به‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما له سایتێكی عیراقی به ناوی (المستقبل العراقی) كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره‌و هاوڵاتیش له گواستنه‌وه‌كه‌یدا نائه‌مینی په‌یڕه‌و كردووه چونكه ئه‌وه‌نده‌ی گواستۆته‌وه كه پێی وابووه مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌پێكێت.
هه‌واڵ و سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كه‌و ئه‌و به‌شه‌ش كه هاوڵاتی نه‌قڵی كردووه، ده‌یه‌وێت ئه‌وه بگه‌یه‌نێت گوایه ده‌بوو سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی هاوشێوه‌ی مه‌حمود عه‌باس داوای ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خستبایه‌ڕوو له كاتێكدا ئه‌وه روونه سه‌رۆك تاڵه‌بانی نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عیراقه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام مه‌حمود عه‌باس نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین و دۆزی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینه، ناڕاست و ناڕه‌وایه وه‌ك دوو حاڵه‌تی وێكچو له كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و دوو به‌رێزه بخرێنه یه‌ك تای ته‌رازووه‌وه.
به‌لامانه‌وه سه‌یره له كاتێكدا سایت و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان گازه‌نده‌ی هه‌ندێك له عه‌ره‌بی عیراق له وتاره‌كه‌ی مام جه‌لال بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن وتاره‌كه پتر كوردستانیانه بووه‌و زۆر ته‌ركیزی كردۆته سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها به ووردی مه‌سه‌له‌ی بۆمباران و تۆپبارانه‌كانی سنووره‌كانی هه‌رێمی وروژاندووه‌و بۆ راگرتنی تۆپ و مووشه‌ك باران داوای ته‌ده‌خوولی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌و سایت و رۆژنامه عه‌ره‌بیانه گله‌یی ده‌كه‌ن به‌شێك له وته‌كانی مام جه‌لال ته‌رخان بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد له توركیا و ئێران به ڕێگه‌ی وتوو وێژی سیاسی، به‌لامانه‌وه سه‌یره ئا له‌و كاته‌دا هاوڵاتیش دێت و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوده‌كاته‌وه‌و به ئاگا، یان بێ ئاگا، خۆی ده‌كاته به‌شێك له‌و شاڵاوه‌ی بۆ مه‌به‌ستێكی دیار به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك تاڵه‌بانی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه .
به‌هۆی بێبنه‌مایی و ناڕاستی هه‌واڵه‌كه‌و نادیاری سه‌رچاوه‌كه‌ی و ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له پشتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و جۆره‌وه‌یه ، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان به پێویست زانی .
ئازاد جندیانی
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
