نوچە-بی بی سی
ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی،سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی ئەم راگەیاندووە.
پەیوەندیە گشتییەکانی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکان رایگەیاندووە کە رەفسەنجانی،رۆژی چوارشەممە لەمیانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک خوێندکاری دوکتۆرای زانستە سیاسیەکان ئەم بابەتەی هێناوەتە بەرباس.
رەفسەنجانی سەبارەت بە حوزوری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئێران دەڵێ:ئەم هەڵبژاردنە یەکێ لە چارەنووس سازترین هەڵبژاردنەکانی مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە و دەبێ بە شێوەیەک بەڕێوەبچێ کە خەڵک بێنە مەیدان بۆ سازدانی حیماسەتێکی سیاسی دیکە.
رەفسنجانی دەشڵێ:منیش ئینشاڵا بەشدار دەبم.
رەفسەنجانی لە دەیەی ٦٠ی وێڕای چەندین بەرپرسایەتی،سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بووە،ساڵی ١٣٦٨ بوو بە سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە و تا ساڵی ١٣٧٦ لەم پۆستەدا مایەوە.
لە ساڵی ١٣٨٤ لە میانەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکۆماری ئەم وڵاتە،لە بەرامبەر ئەحمەدی نەژاد شکستی هێنا.ساڵی ١٣٩٢ خۆی بۆ پۆست سەرۆکۆماری کاندید کرد بەڵآم لە لایەن ئەنجومەنی نیگابانەوە سەلاحییەتی رەد کرایەوە.