نوچە-دیپلماسی ایرانی
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتێژیکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران دەڵێ:حوزوری روسیە لە سوریە لە سەر ویستی دەوڵەت و خەڵکی روسیەیە وهیواداری دەردەبڕێ کە رووداوی لەو چەشنەی رابردوو کە بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکەی روسیە هاتە پیش دووبارە نەبێتەوە.
ویلایەتی،لە دیدار لە گەڵ ژان ئاسلبوون وەزیری دەرەوەی لۆکزامبۆتگ،لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە هێرشی تورکیە بۆ سەر فڕۆکەشەڕکەرەکەی تورکە دەڵێ:بێ گومان نانەوەی کیشەی لەم بابەتە لە هەستیارترن ناوچەی جیهان لە قازانجی هیچ لایەنێک نییە.
ویلایەتی لە درێژەدا دەڵێ:حوزوری روسیە لە سوریە لە سەر داوای دەوڵەتی یاسایی سوریە و بە مەبەستی یارمەتیدان بە خەڵکی ئەم وڵاتەیە.دەشڵێ:بوونی روسیە لە سوریە بە تەواوی رەوا و مەشرووعە وئامانجیش رووبەروو بوونەوەیە لە گەڵ تیرۆریزم لەم وڵاتە.
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتێژیکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران پێداگرە لە سەربوونی روسیە لە سووریا و دەشڵێ:دەبێ ئەم پشتگیریەی روسیە بۆ یارمەتیدان بە خەڵک و دەوڵەتی سوریە بەردەوام و بەهێزتر بێ.