حکومەتی ڕوسیا وەڵامی کرداری نەبوو، هاوڵاتییان هێرشیان دەستپێکرد

0

نوچەنێت

دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکەکانی ڕوسیا لەلایەن تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکانەوە، حکومەتی ڕوسیا جگە لە زمانی ڕاگەیاندن هیچ وەڵامێکی کرداری نەبوو، بەڵام هاوڵاتییانی مۆسکۆ یەکەم وەڵامی کرداری لەدژی تورکیا نیشان دەدەن.

وەزیری بەرگری ڕوسیا هەواڵەکەی ڕاگەیاند و وتی لەلایەن تورکیاوە فڕۆکەیەکمان خراوەتە خوارەوە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لەلایەن تورکیاوە، هاوڵاتییانی پایتەختی ڕوسیا دەستیانکرد بەهێرش کردنە سەر بینای کۆنسوڵگەری تورکیا لە شاری مۆسکۆ.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ، هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییانی ڕووسی لەشاری مۆسکۆ بەهێلکە و بەرد هێرشیانکردووەتە سەر بارەگای کۆنسوڵگەری تورکیا لە شاری مۆسکۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com