نوچە-دەنگی ئەمریکا
ئاژانسی هەواڵدەریی تاسی روسیا دەڵێ:ئەو قورئانە دەستنووسەی کە ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە لە سەردانەکەی بۆ تاران وەک دیاری بەخشیبوویە عەلی خامنەیی،کۆپی قورئانێکی دەستنووسە کە لە روسیە پارێزراوە.
ئاژانسی تاس هەروەها دەڵێ:دیمێتری پسکۆف،وتەبێژی پۆتین لە وتووێژ لە گەڵ ئەم ئاژانسە ئەم بابەتەی پشتڕاست کردۆتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی،رۆژی دووشەممەی رابردوو هەواڵی بەخشتینی قورئانێکی دەستنوویان لە لایەن پۆتینەوە بە عەلی خامنەیی بڵاو کردەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی فارس لە هەواڵیکدا بڵاوی کردبووەوە کە پۆتین نوسخەیەکی کۆنی قورئانێکی دەستنووسی وەک دیاری داوە بە عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆکۆماری روسیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وڵاتانەی هەناردەکاری گاز سەردانی تارانی کردبوو.