نوچە-بی بی سی
ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە،لە دیدارێکدا لە گەڵ پاشای ئۆردۆن،ویڕای ئاماژەدان بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەکی شەڕکەڕی ئەم وڵاتە لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە،دەوڵەتی ئەنقەرەی تاوانبار کرد کە لە پشتەوە خەنجەری داوە لە روسیە.سەرۆکۆماری روسیە سەبارەت بە ئەنجامە نەرێنی و دەرهاویشتەکانی ئەم رووداو،هۆشداری ەداتە دەولەتی تورکیا وئەم وڵاتەی بە هاودەستی تیرۆریستەکان وەسف کردووە.
پۆتین کەوتە خوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەڕی ئەم وڵاتەی بە”جینایەت”ناو بردووە ودەڵێ چیدی جینایەتی لەم بابەتە قبووڵ ناکەن.
دوابەدوای ئەم رووداوە،دەوڵەتی تورکیا خوازیاری پێکهێنانی کۆبوونەوەی بە پەلە ونائاسایی رێکخراوی ناتۆ بووە.پۆتین لەم دیدارە هەروەها بە داخبوونی خۆی سەبارەت بەم داوایەی تورکیا رادەگەیەنێ و دەڵێ:ئەنقەرە لە جیاتی گفتوگۆی راستەوخۆ لە گەڵ روسیە،خوازیاری پێکهێنانی کۆبوونەوەی لەم جۆرە بووە.