حكومه‌تی هه‌رێم توانای ده‌ستگیر كردنی به‌رپرسانی نیه
تا ئێستا چه‌ندین به‌رپرس فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنییان هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستگیر نه‌كراون
راپۆرتی: رێبوار ره‌رزا چوچانی
تا ئێستا داواكاری بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌ندین به‌رپرس ده‌رچووه، به‌ڵام لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، توانای ده‌ستگیركردنیان نیه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش پێیوایه، لایه‌نی ئه‌منی و دادگاكان بێهێزن.
له دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه، چه‌ندین كه‌س كه زۆربه‌یان به‌رپرسی حیزبه‌كانن، فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن و لێكۆڵینه‌ه‌یان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام به هۆكاری “لاوازی دادگا و هێزه‌كانی پۆلیس”، نه‌توانراوه رێكاری یاسییان له به‌رانبه‌ردا بگیرێته به‌ر، چونكه تا ئێستا هیچ كام له‌و به‌رپرسانه ده‌سگیر نه‌كراون.
له دوای روخاندنی رژێمی به‌عس و ئاشكرابوونی مه‌له‌فی ئه‌و به‌رپرسه كوردانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به رژێمی به‌عسه‌وه هه‌بووه، له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعود بارزانیش وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌له‌فانه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای شاره‌زایانی یاساییه‌وه، به‌شێكه له پشتگوێ خستنی یاسا.
به‌هۆی دیار نه‌مانی بڕی (18 ملێۆن دۆلار) له پرۆژه‌كانی ساڵی (2008) پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن داواكاری گشتی سلێمانییه‌وه، داوا كراوه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له عومه‌ر فه‌تاح و هوشیار سیوه‌یلی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی بكرێت، چونكه ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رج كراوه و به‌ڵام پرۆژه‌كه نه‌كراوه، چونكه بڕیار بوو به‌و بڕه پاره‌یه، وێزگه‌یه‌كی كاره‌با له ته‌قته‌ق درووست بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌رچه‌نده له راگه‌یاندنه‌كانیشدا باس له‌وه كرا، كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنییان بۆ ده‌رچووه، كه‌چی ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر دیار نه‌مانی بوودجه‌ی وشكه ساڵی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ر یه‌كه له دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی و فوئاد ساڵح قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه ده‌رچوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كامییان ده‌ستگیر نه‌كراون.
هه‌روه‌ها له دوای رووداوه‌كانی (17ی شوبات) فه‌رمانی ده‌سگیر كردن بۆ ته‌قه‌كه‌ران ده‌رچووه، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌رپرسی وای تێدایه، هێزه‌كانی پۆلیس توانای ده‌ستگیر كردنییان نیه، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه، هه‌میشه باس له سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكدا حاكم رزگار ئه‌مین كه پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بووه و داوی ئه‌ویش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، ده‌ڵێت “ده‌ستگیر نه‌كردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه فه‌رمانی ده‌سگیركردنییان بۆ ده‌رده‌چێت، په‌یوه‌ندی به به‌هێزی خۆیانه‌وه هه‌یه، چونكه له به‌رانبه‌ریشاندا دادگاكان لاوازن”، ئه‌و دادوه‌ره ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه پێویسته ئه‌و فه‌رمانانه جێبه‌جێ بكرێن، “ته‌نها یه‌ك كات نه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌و كاته‌یه، كه دادگا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانه بدات، كه ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێت پاساوی یاسایی خۆی هه‌بێت”.
جێبه‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسان، بوونی سه‌روه‌ری یاسا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه به‌رپرسانی هه‌رێم كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ بێده‌نگ ده‌بن له ئاست به‌ده‌نگه‌وه نه‌چوونی به‌رپرسانی فه‌رمان بۆ ده‌رچوو، بۆ فه‌رمانه‌كانی دادگا، له‌و روه‌وه بورهان ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت “پێویسته یاسا سه‌ربه‌خۆ بكرێت و به‌هێز بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه ده‌ریده‌كات جێبه‌جێییان بكات، ده‌ستگیر نه‌كردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش په‌یوه‌ندی به بێهێزی دادگا و حكومه‌ته‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی فه‌رمان ده‌رده‌كات دادگاكانه، ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی ئه‌و فه‌رمانانه‌ش ده‌كات، پۆلیسه كه سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنه، بۆیه كاتێًك ئه‌و فه‌رمانانه جێه‌بجێ ناكرێت، ده‌بێت بزانین كه حكومه‌ته توانای جێبه‌جێ كردنی نیه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه له بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گرێت و پێیوایه هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی نایاساین، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “حیزب هه‌یه خاوه‌نی 29 كورسییه له په‌رله‌مانی كوردستان، 3 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت، حیزبیش هه‌یه خاوه‌نی 25 كورسییه، به‌ڵام 500 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، هه‌ركاتێكیش سه‌رۆكی حكومه‌ت شه‌و خراپ خه‌وتوو و میزاجی باش نه‌بوو، به‌یانی بودجه ئه‌و حیزبه ده‌بڕێت كه خاوه‌نی 25 كورسی په‌رله‌مانییه”.
ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جار له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه به هۆكاری جیاواز و له كاتی جیاوازدا فه‌رمانییان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام بیریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ره‌تی ده‌كاته‌وه تا ئێستا فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ ده‌ستگیر كردنی هیچ به‌رپرسێك گه‌شتێبته ده‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، فایه‌ق تۆفیق وتیشی “تا ئێستا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هیچ به‌رپرسێك نه‌هاتۆته ده‌ستی ئێمه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بێت بۆ ئێمه، هه‌ر كه‌سێك بێت و له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێت، ده‌ستگیری ده‌كه‌ین”.
سه‌باره‌ت به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌رانی (17ی شوبات) و رۆژانی تر، فایه‌ق تۆفیق وتی “ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ئێمه گه‌شتووه، ده‌ڵێت هه‌موو ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن، ناوی كه‌سی تێدا نه‌هاتووه، خه‌ڵكێكی زۆر ته‌قه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش پێویستی به لێكۆڵنه‌وه‌ی ورد هه‌یه”.
له سڤیله‌وه