نوچەنیت
ڕووداوەکە مەترسیدارە، ئەمە دەربڕینی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی کریملینی سەرۆکایەتی ڕوسیایە، مەبەست لە ڕوداوەکە ڕووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕوسیایە لەلایەن تورکیاوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕاگەیەندراوێك لەسەر ڕووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی لەلایەن تورکیاوە بڵاو دەکاتەوە، و لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕووسیا ئاماژە بە مەترسی داری ڕووداوەکە دەدات.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا بە ڕاگەیەندراوێك دەڵێت “رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسی رووداوێکی زۆر مەترسیدارە، بەڵام هێشتا زووە هیچ هەڵسەنگاندنێک لەمبارەیەوە بکرێت”.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا دڵنیای ئەوەش دەدات کە ئەوان وەك ڕوسیا زانیاری تەواویان لەبەر دەستە کە فڕۆکەکەیان سنوری ئاسمانی تورکیای نەبەزاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا هاتووە” لەوانەیە ئەمڕۆ پوتین هەڵسەنگاندنێک بۆ رووداوەکە بکات، زانیاری پشتڕاستکراوەمان لایە کە فڕۆکە رووسییەکە لەسەر خاکی سووریاوە خراوەتە خوارەوە”.